| |
| |
| سێهه‌مین فیستیڤاڵی ته‌وار بۆ كورته فیلم |
شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵ: هه‌رێمی كوردستان- سلێمانی- هۆڵی ته‌وار
كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵ:4/4/2010
دوا مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنی فیلمه‌كان 1/3/2010
خه‌ڵاته‌كانی سێهه‌مین فیستیڤاڵی ته‌وار ده‌درێته فیلمه سه‌ركه‌وتوه‌كان له‌م بوارانه‌دا
-باشترین سیناریۆ
-باشترین ده‌رهێنان
-خه‌ڵاتی ئه‌كته‌ری كچ
-خه‌ڵاتی ئه‌كته‌ری كوڕ
-خه‌ڵاتی مۆنتاژ
-خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆكیومێنت
په‌یڕه‌وی فیستیڤاڵی ته‌وار
فیستیڤاڵی ته‌وار هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وفیلمانه ده‌كات كه به‌نیازی به‌شداربوون ده‌نێردرێن بۆ فیستیڤاڵ له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه بۆ به‌شداریكردنیان له‌سێهه‌مین فیستیڤاڵی ته‌واردا به‌پێی ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییانه‌ی خواره‌وه.
-پێویسته فیلمه‌كه باس له‌مه‌سه‌له‌كانی ژنان بكات له‌هه‌ربوارێكدا بێت‌و فیستیڤاڵ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ره‌چاوی ئه‌م خاڵه ده‌كات.
-فیلمه‌كان به سیسته‌می( 35ملم، HD، DV )وه‌رده‌گریت.
-كاتی فیلم نابێت له(35) خوله‌ك تێپه‌ڕبێت.
-ئه‌و فیلمانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ فیستیڤاڵ پێویسته به‌رهه‌می ساڵی 2007 بۆ 2010 بێت.
-فیلمه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان نابێت له‌هیچ كه‌ناڵێكی بینراوی لۆكاڵی‌و ئاسمانی‌دا نمایشكرابێت.
-ئه‌و فیلمانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌سه‌نكردنه‌وه ده‌چێته فیستیڤاڵ ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌و له‌به‌شی ئه‌رشیفی فیستیڤاڵ پارێزراو ده‌بێت.
-ئه‌و فیلمانه‌ی ده‌نێردرێت بۆ فیستیڤاڵ له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌دووكۆپی وه‌رده‌گیرێت( كاسێت، DVD)و له‌گه‌ڵیدا چه‌ند گرته‌یه‌كی فۆتۆگرافی فیلمه‌كه له‌سه‌ر(CD) بێت له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه له‌سه‌ر(CD).
-فیستیڤاڵ پێشوازی له‌فیلمه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی غه‌یری كوردن به‌مه‌رجێك فیلمه‌كه ژێرنوسی كوردی له‌سه‌ربێت.
-ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رایی فیستیڤاڵه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت‌و به‌ڵام به‌هۆی درێژی ماوه‌كه‌یانه‌وه ناچێته كێبڕكێوه، له‌په‌راوێزی فیستیڤاڵدا وه‌ك فیلمی میوان نمایشده‌كرێت.
- پێویسته ئه‌م فۆرمه له‌گه‌ڵ فیلمه‌كه‌دا ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیداره‌ی فیستیڤاڵ.
-بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ئیداره‌ی فیستیڤاڵه‌وه شوێنی سه‌ره‌كی(سلێمانی- راگه‌یاندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستان - ته‌لاری ته‌وار-شه‌قامی (11) ته‌نیشت ته‌له‌فزیۆنی خاك).
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به :
ئیمه‌یلی تایبه‌ت به‌فیستیڤاڵ (tawarfes@yahoo.com)
ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی ئیداره‌ی فیستیڤاڵی ته‌وار :( 07501145509) یان (3130485) یان (3130827).
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|