|
|
ره‌نگه ئیمزایه‌كی تۆ رێگه له‌فره‌ژنی بگرێت!
1/20/2009 2:29:10 AM
یاسای باری كه‌سیی كه یاسایه‌كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه‌و په‌یوه‌سته به‌ژیانی هه‌موومرۆڤه‌كانه‌وه.
ئه‌م یاسایه هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌ئاراسته‌یه‌كدا رۆیشووه كه گونجاو نییه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تیش ژنان.
له‌پێناو گۆڕانكاریی له‌بڕگه‌و بابه‌ته‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا یه‌كێتی ژنانی كوردستان‌و رێكخراوه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌وڵێكی زۆر دراوه‌و له‌سه‌ر داوای ئه‌وان له‌سنووری پارێزگای سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ریدا مادده‌ی (59)و (62) په‌یڕه‌وكرا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی.
له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا نوسینه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له‌ڕێگه‌ی ڕه‌شنوسێكی ئاماده‌كراوه‌و خرایه به‌رده‌ستی پارله‌مانی كوردستان‌و پاش هه‌ندێك گۆڕان له‌بڕگه‌و بابه‌ته‌كانی یاساكه‌دا بڕگه‌ی فره‌ژنی‌و رێگه‌دان به‌فره‌ژنی به‌كۆمه‌ڵێ مه‌رجی شه‌فافه‌وه وه‌ك خۆی مایه‌وه.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه داوا له‌خه‌مخۆرانی یه‌كسانی كۆمه‌ڵ‌و نه‌هێشتنی جیاكاریی ڕه‌گه‌زیی ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ڕای هه‌بێت ده‌رباره‌ی ڕاگرتنی فره‌ژنی، به‌ناردنی ناوی خۆی به‌شداریمان بكات.
|
|
|
|
|
|